نوچه نێت
یه‌كێتى ئه‌رمه‌ن له ئه‌وروپا داوا له هاوڵاتیانى توركى دانیشتووى ئه‌وروپا ده‌كات ده‌نگ به پارتى گه‌لانى دیمو‌كراتى hdp بده‌ن.
به‌پێى هه‌واڵێكى سایت تورك پرێس ئه‌مڕۆ یه‌كێتى ئه‌رمن له‌ئه‌وروپا داواى له هاوڵاتییانى توركى دانیشتووى ئه‌وروپا ده‌كات له‌كاتى ده‌نگدان كه‌له 7 ى حوزه‌یرانى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌نگى به هه‌ده‌په بده‌ن. ئه‌مه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمى یه‌كێتى ئه‌رمه‌ن بووه كه‌له سایته‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه. به‌پێى ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ى كه تورك پرێس ئاماژه‌ى بۆ كردووه. یه‌كێتى ره‌وه‌ندى ئه‌رمه‌ن ده‌ڵێ” ئێمه بوونى هه‌ده‌په له‌په‌ڕله‌مانى توركیا وه‌ك بوونى لایه‌نێك ده‌بینین كه لایه‌نگرى ئازادى و یه‌كسانى و ئاشتى و دادپه‌روه‌رى بێت”.