بارزانی: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی راسته‌وخۆ وەڵامی داواكارییەكانی هەرێم بداتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان،ریده‌گه‌ێنێت، لە دیداریدا لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پێشمەرگە بتوانێ پاشەكشەی زیاتر بە داعش بكات، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی راستەوخۆ وەڵامی داواكاریی هەرێمی كوردستان بداتەوە.

مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان،ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق (فرانك بێكەر) و شاندێكی یاوەری كرد، كە لە ژمارەیەك راوێژكاری بواری بەرگری و بازرگانی پێك هاتبوو.

لە دیدارێكدا دواپەرەسەندە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و شەڕی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق تاوتوو كرا،مەسروور بارزانی جەختی لە پشتیوانیی زیاتری یارمەتیی سەربازی بۆ هەرێمی كوردستان لە لایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە‌ كردەوە و رایگەیاند”بۆ ئەوەی پێشمەرگە بتوانێ پاشەكشەی زیاتر بە داعش بكات، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی راستەوخۆ وەڵامی داواكاریی هەرێمی كوردستان بداتەوە“.

لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دووپاتی لە بەردەوامیی پشتیوانیی حكوومەتی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە كردەوە و ئاماژەی دا”لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی رابردوودا پێشمەرگە نەك هەر پێشڕەوییەكانی داعشی وەستاند، بەڵكە توانیشی پاشەكشەی زۆر‌ بە تیرۆریستانی داعش بكات و ناوچەیەكی بەرفراوانیان لێ پاك بكاتەوە، بۆیە شایەنی هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی نێودەوڵەتییە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com