ئه‌مڕۆ چه‌ند په‌یجێكى نزیك له‌داعش هه‌واڵى كوژرانى ئیبراهیم سه‌بعاوى حه‌سه‌ن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌كاته برازاى سه‌دام حوسێن.
ئه‌مڕۆ 20 /5 چه‌ند په‌یجێكى نزیك له‌داعش هه‌واڵى كوژرانى ئیبراهیم سه‌بعاوى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه له‌ریزه‌كانى داعش دابوو. به‌پێى زانیارییه‌كان ئیبراهیم سه‌بعاوى حه‌سه‌ن كه برازاى سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى پێشووترى عێراقه. له ساڵى 2013وه چووته رێزه‌كانى داعش و ئه‌مڕۆش له‌شه‌ڕێك له‌نزیك بێجى له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان كوژراوه. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش چه‌ند په‌یجێك وێنه‌كانى ئیبراهیمیان بڵاوكردۆته‌وه كه له‌كاتى شه‌ڕدا بووه. سه‌بعاوی یه‌كێك بوو له‌زڕبراكانى سه‌دام پێشتر به‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه كۆچى دوایى كردووه.

برازاكه‌ى سه‌دام له ریزه‌كانى داعش ده‌كوژرێت
0
Share.