نوچەنێت.ههولێر:
وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی وهڵامی بهرپرسێكی یهكێتی دهداتهوه كهوتبوی حیزبهكهی پۆستی قائیمقامی هەڵەبجە نەداته پارتی و دهڵێت،لەبەر هەلومەرجی كوردستان بێدەنگین.
دوای ئهوهی ئهمرۆ ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوری یەکێتی ڕایگەیاند”وهكو حیزبهكهی ناوی سێ کاندیدیان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو لەوێ ناوێکیان ھەڵدەبژێردرێت و دەبێتە قائیمقامی ھەڵەبجە“.
لهبهرامبهریشدا پارتی وهڵامی دهداتهوهو لهوبارهیهوه فارس نەورۆڵی،وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی،بە ماڵپەری فەرمی حیزبهكهی راگەیاندوه”شاندی دانوستانكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی داواكاریی خۆی بە شاندی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان داوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەوان وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە و، ئێمەیش چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەكەین”.
وتیشی”جارێ ڕوون نییە ئێمە چ هەڵوێستێكمان دەبێت گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت،چونكە ئێمە هەلومەرجی ئێستای هەرێمی كوردستان لە بەرچاو دەگرین، بۆ ئەوەی بە سەركەوتوویی تێپەڕێندرێت.”
وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ڕوونیشی كردەوە”ئەگەر ئەو دوو لایەنە نیازی رێككەوتنیان نەبێت، بیركردنەوەیەكی باش نییە و خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی و خۆیشیان ناكات، بەڵام رەنگە بۆ یەكێتی باش بێت كە پۆستەكان لە دەست ئەواندایە”.
فارس نەورۆڵی راشیگەیاند”ئێمە سوورین لەسەر داواكارییەكانی خۆمان كە پێویستە قایمقامی هەڵهبجە بە ئێمە بدرێت، چونكە پێشتر رێككەوتنی لەبارەوە كراوە و هەموو لایەنەكان پۆستی خۆیان وەرگرتووە و تەنیا پارتیی دیموكراتی كوردستان ماوە”.