نوچەنێت.ههولێر:
18 پەرلەمانتاری پارتی واژووی یاداشتێك دهكهن بۆ پشتگیری كردن لە چوار فڕاكسیۆنی پەرلەمان بۆ ئەوەی ئهوانیش ئەندامیان لە لیژنەی ئامادەكردنی دەستووردا هەبێت،پهرلهمانتارێكی پارتیش دەڵێت،بەشدارنەبوونی ئەو چوار حزبه پێچەوانەی یاسایە كە لە پەرلەمان پەسەند كراوە.
نازم هەركی،پەرلەمانتاری پارتی لهپهرلهمانی كوردستان كوردستان بە ماڵپەری فەرمی حیوزبهكهی راگەیاندوه”ئەمڕۆ پەرلەمان لە كۆی ٢١ ئەندام بۆ لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور، ٢٠ ئەندامی پەسەند كرد، بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتیی چوار فڕاكسیۆنی پەرلەمانی كوردستانەوە كە یەك كورسییان هەیە و تەنیا نوێنەرێك بۆ ئەوان دانرا، ئامادە نەبوون بەشداری لەو لیژنەیەدا بكەن و یادداشتێكیان ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد كە ٤٢ ئەندام ئیمزایان لەسەر كردووە و ١٨ ئەندامیش لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانن”.
هەركی وتیشی”پەسەندكردنی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور پێچەوانەی یاسایە، چونكە بەپێی یاسا پێویستە ئەو لیژنەیە بە سازان پێك بێت، بەڵام ئەمڕۆ بە زۆرینە پەسەند كرا و چوار فڕاكسیۆن تێیدا بەشدار نین”.
پهرلهمانتارهكهی پارتی راشیگهیاند”ئێمە پشتگیریی تەواو لەو چوار فڕاكسیۆنە دەكەین و پێویستە ئەندامیان لەو لیژنەیەدا هەبێت، چونكە دەستوور بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە نەك تەنیا بۆ چەند لایەنێك”.