نوچه‌نێت.هه‌ولێر
پەڕلەمانی کوردستان لەدانیشتنی ئەمرۆیدا، پێکهاتەی لیژنەی ئامادەکردنی پرۆژەی دەستوری کوردستانی پەسەندکرد و چوار حزبی کوردستانیش ئەو لیژنەیە رەتدەکەنەوە و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش پشتیوانیان ده‌كات.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمان به‌بێ بوونی نوێنه‌ری چوار حزب(شیوعی، بزووتنەوەی ئیسلامی، ئاڕاستەی سێیەم و سۆسیالیست) 20 ئەندامی لیژنە 21 کەسییەکە بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییشدا به‌رپرسی فراكسیۆنه‌کانی ئەو چوار لایەنە رایانگه‌یاند به‌و به‌شه رازی نین و هیچ پاڵێوراوێكیان بۆ ئه‌ندامێتی لیژنه‌كه نابێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئاری هه‌رسین،په‌رله‌مانتاری پارتی هه‌روه‌كو پێشتر بڕیاری دابوو ئه‌گه‌ر ئه‌و چوار لایه‌نه مافی خۆیان پێنه‌درێت ئه‌واده‌نگ به‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه نادات،ئه‌مرۆش به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر و ده‌نگی نه‌داو له‌وته‌ێكیش بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی:ئه‌م چوار حیزبه خاوه‌نی رابردوێكی پڕسه‌روه‌ری و شۆڕش و دونیایه‌ك شه‌هیدن،بۆیه ناكرێت ئه‌وان به‌شدار نه‌بن له پڕۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور بۆ راپرسی،ئه‌مه دژی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و یه‌كریزی نیشتیمانییه،هه‌روه‌ها دژی ئه‌و سازانه‌یه كه له قانونه‌كه‌دا هاتووه.
كه‌له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتیه وتیشی:هیچ جیاوزێك له‌نێوان ئه‌م چوار حیزبه و حیزبه‌كانی تر نییه كاكه حه‌مه‌یه‌ك كوڕه‌كه‌ی له‌ته‌نیشتی خۆی شه‌هید بوو ئیستاش له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕه مه‌عقوله هیچ نوێنه‌رێكی نه‌بێت له‌م لیژنه‌یه.
راشیگه‌یاند:كه ئه‌و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان داوای كردوه كه‌ئه‌م چوار حیزبه‌ش هه‌ریه‌كه‌ی نوێنه‌رێكیان هه‌بێت.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان: 7 ئەندام.
نەمر كەچۆ هسام
فرسەت سۆفی محەمەد
ڤاڵا فەرید ئیبراهیم
سیروان عەدنان میرزا
عوسمان عەلی وەیسی
عەبدلفەتاح عەبدلڕەزاق
عەبدولحەكیم خەسرۆ
فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆران: 4 ئەندام.
بەهار مەحمود فەتاح
كوێستان مەحمود عەبدوڵا
عەدنان عوسمان محەمەد
شۆڕش مستەفا رەسول
فراكسیۆنی یەكیتی نیشتمانی كوردستان: 4 ئەندام.
گۆران ئازاد محەمەد
خامۆش عومەر عەبدوڵا
چێنەر علی ئەحمەد
ئەركان قادر عەلی
فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی: 2 ئەندام,
ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵا
خەلیل ئیبراهیم محەمەد
فراكسیۆنی كۆمەڵ: 1 ئەندام.
دانا دارا حسێن
كلدان و ئاشووری و ئەرمەن:1 ئەندام.
مونا یوحەنا یاقۆ