نوچەنێت.هه‌ولێر:
سیاسەتمەدارێكی كورد دەڵێت،دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ستور پێویستە هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان چه‌ند كاندیدێكیان هه‌بێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
گفتوگۆی گه‌رمی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان له سه‌ر ته‌وه‌ری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوره‌كه‌یه‌تی، چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كراوه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان،سیاسه‌تمه‌دار به NNA ڕاگه‌یاند”دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان و دیاریكردنی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به په‌رله‌مانی یاخود به سه‌رۆكایه‌تی پێویسته هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كاندیدیان هه‌بێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان“.
وتیشی”ئومێده‌وارم دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند كاندیدێك هه‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته“.
مه‌حمود عوسمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”ده‌كرێت سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ژێر چاودێری په‌رله‌مانی كوردستاندا بێت، بۆ ئه‌و پرسه‌ش پێویسته هێزه سیاسیه‌كان یه‌كێك له نمونه‌كانی دنیا وه‌ربگرن‌و دوای وتووێژ ئیتفاقی له سه‌ر بكه‌ن“.