نوچەنێت.ههولێر:
يەكێتی پۆستی قائیمقامی هەڵەبجە ناداتە پارتی و لە جیاتی ئەوە ناوی سێ کاندید بۆ پۆستی قائیمقامی ئەو شارە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.
پارتی دیموکراتی کوردستان پێشتر داوای پۆستی قائیمقامی ھەڵەبجەی دەکرد،بەڵام لەنوێترین پێشھاتدا یەکێتی ناوی سێ کاندیدی خۆی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە تاوەکو لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە یەکێکیان دەستنیشان بکرێت،بەوپێیەش یەکێتی ئەو پۆستە بەھیچ لایەنێک نادات.
لەوبارەیەوە ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزوری یەکێتی بە SNN ی سەر بەحیزبەكەی ڕایگەیاندوە”ناوی سێ کاندیدیان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو لەوێ ناوێکیان ھەڵدەبژێردرێت و دەبێتە قائیمقامی ھەڵەبجە“.
لەبارەی ژمارەی کورسیەکانی یەکێتی لەئەنجومەن،قەدەفەری وتی”پێدەچێت یەکێتی شەش کورسی بۆ یەکلابووبێتەوە ھەرچەندە ئەگەری ئەوەش ھەیە ببێتە حەوت کورسی نێو ئەنجومەنی پارێزگا“.
بەرپرسەکەی یەکێتی ڕاشیگەیاند”بەو پێیەی تائێستا چەند لایەنێکی دیکە نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا یەکلایی نەکردۆتەوە، نازانرێت کەیی و چۆن کۆبوونەوەکان بکرێن“.