داعش لەناو رومادی خەریكی چین؟

0

 

نوچەنێت-بی بی سی

چەكدارانی داعش خۆیان ئامادە دەكەن بۆ بەرگری كردن لە شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، كە بەیانی رۆژی هەینی دەستیان بەسەر كۆمەڵگەی فەرمانگەكانیدا گرت و دواتریش لە رۆژی یەكشەممەدا هەموو شارەكەیان كۆنترۆڵ كرد.

ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ گەیشتنی هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ بەشەكانی رۆژهەڵاتی شارەكە بۆ خۆئامادەكردن بۆ رزگار كردنی شارەكە هاوشانی هێزەكانی سوپا، كە بە “شەڕی ئەنبار ” ناوی دەبرێت.

چەند شایەدحاڵێكیش دەڵێن داعش چەندین دیواری كۆنكرێتی دروست كردوە و ژمارەیەكی زۆر مینی چاندوە دوای كۆنترۆڵكردنی رومادی.

ژمارەیەك لە دانیشتوانی ئەو شارە دەڵێن چەكدارانی داعش كۆڵان بە كۆڵان دەگەڕێن بەدوای لایەنگرانی حكومەتدا و دەیانكوژن و جەستەكانیان دەخەنە رووباری فوراتەوە.

راپۆرتەكان دەڵێن شەقامەكانی ئەو شارە بە تەواوی چۆڵ بوون، خەڵكەكەی لە ماڵەكانیان نایەنە دەرەوە تەنها بۆ كاتێكی كەم نەبێت ئەویش بۆ پەیدا كردنی خواردن.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لەسەر زاری ژمارەیەك لە دانیشتوانەكەیەوە گواستویەتیەوە و دەڵێت ، چەكدارانی داعش ماڵی پیاوانی پۆلیس و پیاوانی هۆزەكانی لایەنگری حكومەت دەڕوخێنن، هەروەها ئەو شوێنانەی سەر بە حكومەتن تاڵانی دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com