نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ،رایگەیاند،وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ 500 ملیۆن دینارى دابین كردووه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه رووبه‌ڕووى نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بنه‌وه و قه‌ره‌بووى ئه‌و هاوڵاتییانه‌ش ده‌كرێته‌وه كه په‌له‌وه‌ره‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێن و زیانیان پێده‌گات.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێدا هاتووە”به مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى نه‌خۆشیى ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفتى مریشك فرۆشه‌كان دوای ده‌ركردنی بڕیارى دانانى 2 كیلۆ و قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌ربڕین له دوكان و كۆڵانه‌كاندا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/5/19، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و ئاودێرى و به‌نداوه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی غه‌ریب مسته‌فا جێگرى لیژنه و ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له گشتیى ڤێته‌رنه‌رى و سامانى ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كۆبۆوه“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌باس عه‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڤێته‌رنه‌رى و سامانى ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده باسكرد و لیژنه‌ی كشتوكاڵیشی دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌له‌وه‌ره‌كانیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له نێویاندا له‌ناو ده‌برێن قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه“.
پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه كۆمه‌ڵێك پرسیار ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڤێته‌رنه‌رى و سامانى ئاژه‌ڵ سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده و كێشه‌كانی مریشك فرۆشه‌كان كرا“.
غه‌ریب مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و ئاودێرى و به‌نداوه‌كان، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه،رایگه‌یاند”نه‌خۆشى ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده دواى پشكنینه‌كان له گوندێكى ناوچه‌ى پیره‌مه‌گروون تۆماركراوه و قه‌ل و قاز و مریشك و پشیله مرداربوونه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا”وه‌زاره‌تى كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستا نزیكه‌ى 500 ملیۆن دینارى دابین كردووه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه رووبه‌ڕووى ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه و قه‌ره‌بووى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش ده‌كرێته‌وه كه په‌له‌وه‌ره‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێن و زیانیان پێده‌گات، به پێى سیسته‌میش هه‌رچى په‌له‌وه‌ر و مریشكى ئه‌و شوێنه به یه‌ك كیلۆ مه‌تر له چوارده‌ورى له‌ناو ده‌برێت و به درێژایى سێ كیلۆ مه‌تریش ده‌رمانڕشێن ده‌كرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه”.
ئه‌وه‌شی وت”بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده بڕیار دراوه ئه‌و سه‌ربڕینه‌ى كه له دوكان و كۆڵانه‌كاندا ده‌كرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت و نه‌هێڵدرێت، تا ئێستاش هیچ كێڵگه و پڕۆژه په‌له‌وه‌رێك تووشى نه‌خۆشیی ئه‌نفلۆزاى باڵنده نه‌بوون”.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند”لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵێنیان داوه كه دوكانداره مریشك فرۆشه‌كان تووشى زیان نه‌بن و له‌مه‌ودوا له رێگه‌ى كوشتارگه‌كانه‌وه مریشك و په‌رله‌وه‌ر سه‌رببڕدرێت و پاشان به بازاڕ بكرێت و خاوه‌ن دوكانه‌كانیش له‌وێوه مریشكى سه‌ربڕدراو به پێى پێویستیى خۆیان بكڕن و بفرۆشنه‌وه”.