كوردستان لە فیفاوە دەستی بە پلانی سەربەخۆیی كرد

0

 

نوچەنێت- سایتی كوورە

وێبسایتی كوورەی تایبەت بە وەرزش لە چەند سەرچاوەیەكی ناو یەكێتی تۆپی پێی كوردستانەوە گواستویەتییەوە كە سەفین كانەبی عەتار سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ، سبەینێ‌ لەگەڵ جۆزێف سیب پلاتەری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) لە فەلەستین كۆ دەبێتەوە ، بۆ یەكلا كردنەوەی دۆسیەی جیا بوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق.
هەروەها دەڵێت سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بانگهێشتێكی فەرمی لە هاوتا فەلەستینییەكەیەوە پێگەیشتوە بۆ ئەوەی سەردانی فەلەستین بكات و چاوی بە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بكەوێت و باسی هەڵوێستی كوردستانی بۆ بكات و لە ئەگەرەكانی جیا بوونەوە لە نزیكترین كاتدا لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بكۆڵنەوە و رەزامەندی نێودەوڵەتی وەربگرن بۆ سازدانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی و بەشداری كردنی هەڵبژاردەی كوردستان لە پاڵەوانێتییە عەرەبی و ئاسیایی و نێودەوڵەتیەكان.
جێگەی باسە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە ساڵی 2003 دامەزراوە و خولێكی تایبەت بەخۆی هەیە كە جگە لە یاریزانە كوردەكان یاریزانی هیچ نەتەوەیەكی تر بەشداری تێدا ناكات بەڵام رێگە دەدرێت كە هەر یانەیەك دوو یاریزانی عەرەب بەشداری پێبكات لە دانیشتوانی پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
ئێستا عەبدولخالق مەسعودی سەرۆكی یانەی هەولێر پۆستی سەرۆكایەتی یەكیتی تۆپی پێی عێراق بەرێوە دەبات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com