نوچەنێت.هه‌ولێر:
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا پشتیوانی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت، بۆ پشتیوانی سه‌ركه‌وتنی ھه‌ڵبژاردنه‌كه به‌گشتی و سه‌ركه‌وتنی كورد و نوێنه‌ره‌كانی و شكاندنی به‌به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ھه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانمان ره‌وانه‌ی باكوری كوردستان ده‌كه‌ین.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
راگه‌یه‌نراوی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پشتیوانی كوردانی باكور له‌ھه‌ڵبژاردنی توركیا.
له‌ساته‌وختێكدا كه رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌رووی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی و ته‌حه‌دییات بووه‌ته‌وه، پێویسته ھه‌موو گه‌لانی ئاشتی خواز‌و دیموكراته‌كان یه‌كڕیزو خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ھاوبه‌ش بن بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌نه.
له‌م رووه‌وه له وڵاتی توركیا ھه‌ڵبژاردنی گشتی به رێوه ده‌چێت و ھیوادارین به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی ته‌واو پرۆسه‌كه بگاته ئاكام، به‌جۆرێك له قازانجی گه‌لانی توركیا‌و پێكه‌وه ژیان بكه‌وێته‌وه‌و ھه‌موولایه‌نه كاریگه‌ره‌كان بتوانن بچنه په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به‌گه‌لی كوردیش وه‌ك دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی وڵاتی توركیا ئومێده‌وارین به‌شكاندنی به‌ربه‌ستی ھه‌ڵبژاردن نوێنه‌ره كورده‌كان بتوانن متمانه‌ی ته‌واو به‌ده‌ست بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری دیموكراتی و پرسی كورد بچێته په‌رله‌مان و له‌وێشه‌وه به شێوه‌ی ئاشتیانه‌و دایه‌لۆگ بگه‌نه‌پرۆژه‌ی ھاوبه‌ش.
ئه‌مڕۆ توركیا له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی گرنگدایه، پێویسته ھه‌مووان به‌گیانی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه ھه‌نگاو بنێن بۆ به‌شداری ھه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكھاته‌كان له كایه‌ی سیاسی و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته گرنگه‌دا. ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه‌ی كه رۆژی 7-6-2015ی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت یان توركیا ده‌كاته ئیسپانیای رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یاخود وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می گرفته‌كان كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ھیچ لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا نییه .
له‌به‌ر بایه‌خی ئه‌م پرۆسه‌یه ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پشتیوانی سه‌ركه‌وتنی ھه‌ڵبژاردنه‌كه به‌گشتی و سه‌ركه‌وتنی كورد نوێنه‌ره‌كانی و شكاندنی به‌به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ھه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانمان ره‌وانه‌ی باكوری كوردستان ده‌كه‌ین، به ئومێدی به‌دیھاتنی قۆناغێكی نوێ له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له توركیادا كه به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد‌و ھه‌موو گه‌لانی ئازادیخواز له‌ناو وڵاتی توركیادا بكه‌وێته‌وه.
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
2015-5-19