سەرکردایەتی پارتی داوا لە حكومەتی هەرێم ده‌كات بە زووترین كات كێشەكانی لەگەڵ بەغدا چارەسه‌ر بكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بە سەرپەرشتی بارزانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی كۆبووەوە و سەردانه‌كەی سەرۆكی هەرێم بەرز نرخێندرا و، داواش لە حكومەتی هەرێم كرا بە زووترین كات كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی بەغدا چارە بكات.

به‌پێ هه‌واڵێكی سایتی فه‌رمی پارتی”ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مه‌سعود بارزانی،ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی كۆبووەوە و سەردانە سەركەوتووەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمەریكا و و شاندی یاوەری بۆ ئەمەریكا و دیداریان لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، هەروەها دیدار و كۆبوونەوەكانی بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی هەنگاریا و چیك، بەڕێوە چوو باسی لێوه‌كرا“.

هه‌ر به‌پێ ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌”لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، سەركەوتوو و بەرز نرخاند كە پێگەی هەرێم لە ئەمەریكا و ئەورووپا بەهێزتر بوو بەم سەردانە و، هاوڕا بوون كە دەبێ هەرچی زووترە چارەسەری كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بوودجە و مووچە و موستەحەقاتی پێشمەرگە بكرێت و تەواوی هێزە سیاسییەكانی عێراق بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی دەستوور و تەواوی ئەو بڕیارە هاوبەشانەی كە دەركراون و، داوا لە حكوومەتی هەرێمیش كرا بە زووترین كات ئەو كێشانە لەگەڵ بەغدادا چارە بكات“.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com