نوچەنێت.هه‌ولێر:
لەسنوری پارێزگای ھەولێر ئەمرۆ (٩) رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە (٩) شوێنی جیاوازدا روویداوە،ھۆکاری ئاگرەکەش پاشماوەی گەنم و جۆ و پوش و پەڵاش بووه،له‌هه‌مانكاتیش ئه‌و رووداوانه هیچ زیانی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە تەنھا زیانی مادیان ھەبووە.
رائید كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر،له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه”ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠١٥/٥/١٩، لە بەیانیەوە لە سنوری پارێزگای ھەولێر لە شوێنەکانی (عەنکاوە، نزیک پارکی سامی عبدالرحمان، شاوێس، شەمامک، رێگای ھەولێر – کرکوک ، پیشەسازی باشور، دەشتی ھەولێر، شەقڵاوە)، رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویداوە لە ئاکامی پاشماوەی گەنم و جۆ و پووش پەلاش، کە زۆر بە ئاسانی گڕدەگرن“.
راشیگه‌یاندوه”لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوا به‌دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان بە ماوەیەکی کەم توانراوە ئاگرەکان کۆنتترۆل بکرێن“.
كاروان خۆشناو،وتیشی”داواکارین لەگشت ھاوڵاتیانی خۆشەویست بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەم پاشماوانە بکەن بۆ ئەوەی دووربن لە ھەر رووداوێکی نەخوازراو“.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر،ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه”گشت رووداوی ئاگرکەوتنەوەکان زیانی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە و تەنھا زیانی مادیان ھەبووە“.








