رۆژنامه‌ى ده‌یلى میرۆرى به‌ریتانى له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سوماڵى ئاشكراى كردووه كه سامنسا لوسویت كه به”بێوه‌ژنه سپییه‌كه” ناسراوه له‌كوشتنى 400 كه‌س به‌رپرسه له كینیا و سۆماڵ ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ى ئه‌و كرده تیرۆریستیانه‌ى كه بزووتنه‌وه‌ى لاوان ئه‌نجامیان داوه.
ئه‌م رۆژنامه‌یه روونى كردۆته‌وه كه لوسویت دایكى چوار منداڵه و ته‌مه‌نى 32 ساڵه له‌چه‌ندین كرده‌ى خوێناوى تێوه‌گڵاوه. یه‌كێك له‌وكارانه هێرشكردنه سه‌ر زانكۆى گاریسا بوو له‌مانگى رابردوو له‌كینیا كه بووه هۆى كوشتنى 150 كه‌س. ئه‌فسه‌رێكى پله‌به‌رز له دژه تیرۆرى سۆماڵى به‌رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، بێوه‌ژنه سپییه‌كه بۆته ده‌سته‌ڕاستى ئه‌حمه‌د عومه‌رى رێبه‌رى بزووتنه‌وه‌ى لاوان” حركه الشباب” . ئه‌مه‌ش دواى كوشتنى چه‌ندین رێبه‌رى بزووتنه‌وه تیرۆریستیه‌كه له‌هه‌ڵمه‌ته ئاسمانه‌ییه‌كانى ئه‌مریكا كه له‌لایه‌ن فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وان ئه‌نجام دراوه. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش بێوژنه سپیه‌كه كچان و كوڕان ده‌خاته ریزى بزووتنه‌وه‌كه‌وه له‌رێگاى پێدانى 300 دۆلار به‌خانه‌واده‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها شاره‌زایان له‌وبڕوایه‌دان كه لوسویت ده‌ستى له‌ناردنى گه‌نجه خۆكوژه‌كان هه‌یه كه‌ته‌مه‌نیان له 15 ساڵه كه‌متر بووه و له‌ژێر كاریگه‌رى هیرۆرین دابوون. ئه‌و ژنه به‌ترسناكترین تاوانبارى جیهان داده‌نرێت وله زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان داواكراوه. ئه‌و هاوسه‌رى پیشووى جیرمین لیندسى تیرۆریست بووه كه یه‌كێك بوو له جێبه‌جێكه‌رانى رووداوه‌كه‌ى ته‌مموز 2005 ى له‌نده‌ن. ئه‌و كات ئه‌و ژنه له‌لێكۆڵینه‌وه نكۆڵى له‌وه كرد ئاگاى له‌بیرۆرا توندڕه‌وییه‌كه‌ى مێرده‌كه‌ى هه‌بووبێت.
كه‌چى خۆشى له‌ساڵ ى 2011 راى كرد‌و و دواتر پۆلیسى كینیا ئاشكراى كرد كه ئه‌و ژنه له پلانێكى تیرۆریستى تێوه‌گڵاوه و دواترسش راى كردووه. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش ئه‌و به پلاندارێژه‌رى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سه‌نته‌رى ویست گیت داده‌نرێت كه‌له ساڵى 2013 له نایرۆبى ئه‌نجام درا و بووه‌هۆى كوشتنى 67 كه‌س كه 5 له‌وان به‌ریتانى بوون.
ده‌سه‌ڵاتى سۆماڵى ده‌یه‌وێ له‌رێگاى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وڵاتانى رۆژئاوا ئه‌و بێوه‌ژنه سپیه بگرێت یان له‌ناو ببات. به‌ڵام ڤزۆرترین وریایى هه‌یه و به‌به‌رده‌وام شوێنى خۆى ده‌گۆڕێت. ته‌نانه‌ت له‌ده‌وروبه‌رى خۆى كۆمه‌ڵێك پاسه‌وانى خۆكوژى داناوه كه‌سه‌رجه‌میان به‌ریتانین. له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه زمانى سۆماڵى نازانێت ده‌بێت روخسارى خۆى گۆڕی بێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ناسرێته‌وه.
دواجار ده‌زگاكانى راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لوسویت له‌هاوینى رابردوو شووى به حه‌سه‌ن موعه‌لیم كردووه كه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى حه‌ره‌كه‌ى شه‌باب و به‌شێخ حه‌سه‌ن ناوده‌بریت.
بێوه‌ژنه سپیه‌كه به كوشتنى 400 كه‌س تۆمه‌تبار ده‌كرێت
0
Share.
