نوچەنێت.ههولێر:
وەزیری كشتوكاڵ،ئاشكرای دهكات كە قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان مەبەست لێی بێ كاری كردنی كاسبكاران نییە و مریشك فرۆشانی زیندوو دەتوانن مریشكی بەستوو بفروشن.
بهپێ راگهیهنراوێكی راگهیاندنی وهزارهتی كشتوكاڵ كه وێنهیهكی بۆ نوچهنێت نێراوه، تێدا هاتووه”ئەمڕۆ سێ شەممە عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لهمیانهی كۆبونهوهی لهگهڵ لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی رۆشنایی خستە سەر خاڵە گرنگەكان و ئەو بڕیارانەی كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەرچوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە“.
وهزیری كشتوكاڵ روونیشی كردەوە كە”قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان مەبەست لێی بێ كاری كردنی كاسبكاران نییە، لەمەو دواش وەزارەت رێنمایی دەردەكات بە راوێژ لەگەل وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ رێكخستن و بە سیستەمكردنی ئەم كارە و لە داهاتوو ئەوانەی مۆڵەت وەردەگرن دەچنە ناو سیستەمی بە بازاڕكردنی مریشك كە وەزارەت لەئەستۆی دەگرێت و ئەو كاتە بۆیان هەیە مریشكی فرێش و بەستوو بفرۆشن“.
راشیگهیاند”قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان لەئێستادا دوورە لە رێنمایە تەندروستییەكان و مەترسیی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای باڵندەشی لێ دەكرێ“.
لهلایهكی تریشهوه ماجید دەباغ بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگهیاندوه”هەمان ئەو دوكاندارانەی پێشتر مریشكی زیندوویان فرۆشتووە، بۆ لەمەو دوا دەتوانن مریشكی بەستوو كە بەپێی ستاندەری دنیایی سەر بڕخانەكان سەر دەبڕدرێ لەدوكانەكانیان بفرۆشن،بەڵام دوای ئەوەی مۆڵەت لەلایەن فەرمانگە پەیوەندارەكانی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی تەندروستی وەردەگرن“.
دەباغ ئاماژەی دا”قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان بەر لەهەموو كەسێك مەترسی لەسەر گیانی ئەو كاسبكارانەو پاشان كۆی هاونیشتمانان دروست دەكا، بۆیە دەمانەوێ هاونیشتمانان لەو مەترسییانە بپارێزین“.
جێگهی ئاماژه بۆكردنه ئهمرۆ لهشاری ههولێر و سلێمانی مریشك فرۆشهكان دژی ئهم بڕیارهی وهزیری كشتوكاڵ خۆپیشاندانیان ئهنجام دا و داوای راگرتنی بڕیارهكهیان دهكرد.