نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایدهگهێنێت،لهگهڵ گۆڕان و یهكێتی گەیشتوینەتە ڕێککەوتن و هەر ئەوە ماوە پۆستەکان وەربگرن.
زیاد کاکە ڕەزا سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە nrt ڕاگەیاندوه”لە حکومەتە خۆجێییەکەى سلێمانى گەیشتوینەتە ڕێککەوتن و هەر ئەوە ماوە پۆستەکان وەربگرین”.
کاکە ڕەزا ئاشکراشی کرد کە”پۆستەکانى جێگرى پارێزگارى سلێمانى،بەڕێوەبەرى گشتى گەشتوگوزار، قایمقامى دووکان، بەڕێوەبەرى ناحیەکانى تەکیە، سێوسێنان و خدرانیان، جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بەڕێوەبەرێکى گشتى گەرمیانیان وەرگرتووە”.
دەربارەى داواکارییەکانى ئەوان بۆ پۆستەکانى هەڵەبجە،سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، وتى”ئێمە لە ١٨ى شوباتەوە بە نوسراوى فەرمى داواى قایمقامى هەڵەبجەمان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە، هەردوو لیستى یەکێتى و گۆڕان بە بەرپرس دەزانین”.
سەبارەت بە پەیوەندى پۆستەکانى سلێمانى و هەڵەبجە بە هەولێر و دهۆکەوە، زیاد کاکە ڕەزا ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، “بێگومان پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە، هەرچەندە ئێمە لەسەر ئەو ئەساسە دانوستانمان نەکردووە، پێمان باشە هەموو لایەنەکان لە حکومەتە خۆجێییەکانى پارێزگاکاندا بەشداربن”.