نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو رایدهگهێنێت،په‌رله‌مان،لە ماوەی ٢٣ ساڵی ڕابردوودا، بە هەوراز و نشێوی جیاوازدا تێپەڕیووە، ئێستا بووەتە بانێژەی ململانێی دیموکراسییانەی هێز و لایەن و پێکهاتە جیاوازەکان و ناوەندێکی گرنگی یاسادانان و چاودێریی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستان.
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاندوه”ئەم بارودۆخە هەستیارە ئەوەمان لێدەخوازێت بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و خاکەکەمان لەسەروی هەمو بەرژەوەندییە حیزبییەکانەوە دابنێین و پەرۆشیمان بۆ پاراستنی کوردستان لەم تەنگەژە گەورانە، بخەینە پێش هەمو بەرژەوەندییەکانی ترەوە“.
ده‌قی ربهیاننامهكه:
بەیاننامەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی یەکەمین هەڵبژاردندا
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 19ی ئایاری 1992جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ین. 23 ساڵ لەمەوبەر له بەرەبەیانێکی زوودا. هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ئومێد و خەونێکی گەورەوە، لە کەرنەڤاڵیکی جەماوەریی بەرفراوان به‌شداریان له‌یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی ده‌نگدانی دیموكراسیانه بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی گەل كرد. هەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسییانە بوو بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە بۆ ئاڵوگۆڕیی ئاشتییانەی دەسەڵات و پێکەوە ژیان. ئەم هەڵبژاردنە یەکەمین هەنگاو بوو بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی دەوڵەتداریی لە هەرێمی کوردستاندا.پاشتریش ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە بوویە وێستگەی دامه‌زراندنی پەرلەمان و یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
په‌رله‌مانی كوردستان، لە ماوەی ٢٣ ساڵی ڕابردوودا، بە هەوراز و نشێوی جیاوازدا تێپەڕیووە، ئێستا بووەتە بانێژەی ململانێی دیموکراسییانەی هێز و لایەن و پێکهاتە جیاوازەکان و ناوەندێکی گرنگی یاسادانان و چاودێریی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستان. هەر بۆیە لەم خولەدا دەمانەوێت پەرلەمان زیاتر بە دامەزراوەیی بکەین و بیکەینە ماڵێک بۆ هەمو هاوڵاتیان، نەک بە تەنها لە باشوور، بەڵکو لە پارچەکانی تری کوردستان و بەدووریشی بگرین لە هەمو جۆرە قۆرخکارییەک.
لە ئێستادا کە یادی ٢٣ ساڵەی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەینەوە، هەرێمەکەمان و ناوچەکە لەبەردەم کۆمەڵێک گۆڕانکاریی گەورەدایە، بەتایبەتیش شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش و ململانێی هێزە گەورەو هەرێمایەتییەکانی ناوچەکەمان لەسەر بەرژەوەندییەکانیان و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان. هەربۆیە ئەم بارودۆخە هەستیارە ئەوەمان لێدەخوازێت بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و خاکەکەمان لەسەروی هەمو بەرژەوەندییە حیزبییەکانەوە دابنێین و پەرۆشیمان بۆ پاراستنی کوردستان لەم تەنگەژە گەورانە، بخەینە پێش هەمو بەرژەوەندییەکانی ترەوە. بە هیوای دوا رۆژێكی گه‌شتر و هه‌نگاونان بۆ بەدیهێنانی ته‌واوی ئامانجەكانمان.
جارێكی تر ساڵیادی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان وكه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان پیرۆز ده‌كه‌ین.
نه‌مری وسه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
19ی ئایاری 2015