بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی دەبێت کادرانی پارتی فێری ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و ئای تی ببن
نوچەنێت/ هەولێر
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەولێرو کادیرو بەرپرسانی لقەکانی دوو و شازدە و بیست و سێ و بیست و چوار کۆبوەوە پێی راگەیاندن، کە دەبێت لەپشتی مێزەکانیان بێنە دەرەوەو بچنە ناو خەڵک، داواشی کرد کە لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی عێراق و کوردستان وەک یەک تیم کار بکەن.
ئەگەرچی لەدوای کۆنگرەی ١٣ی پارتی یەوە وەک پێویست نێچرڤان بارزانی دەستی بەچالاکییە دیارەکانی خۆی نەکردۆتەوە، دوێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێر و به‌رپرسان و كارگێر و ئه‌ندامانی لقه‌كانی دوو و ده و شازده و بیست و سێ و بیست و چوار و کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پارتی، باسی له‌و بنه‌ماو هۆكارانه كرد كه ده‌بنه هۆی گه‌شه‌كردنی رێكخستنه‌كانی پارتی و بە”گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دید و بۆچوونه‌كانی هاووڵاتیان” ناو برد‌و وتی”ده‌بێ كادیری پارتی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنێ و بۆهێنانه‌دی هیوا و خۆزگه‌كان له‌گه‌ڵ ویژدان و دڵی ئه‌واندا بێت”.
روو له‌به‌رپرس و كارگێر و ئه‌ندامانی پارتی كرد وتی” بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه ده‌بێ له‌پشت مێزه‌كانتان بێنه ده‌ره‌وه و پێشنیاز و پڕۆژه و داواكاری خه‌ڵك بگه‌یینه جێی مه‌به‌ست و بێ وچان هه‌وڵی هێنانه‌دی داواكانیان بده‌ن”.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی تائكیدی له‌سه‌ر پێویستی كاركردنی رێكخستنه‌كانی پارتی به‌ڕوحیه‌تی یه‌ك تیم كرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان رێكخستنه‌كانی پارتی و فراكسیۆنه‌كانی له هه‌ردوو په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو حكومه‌ت دا هه‌بێ، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌واو كه‌ری ئامانجه‌كانی پارتی بێت”.
لە کۆبونەوەکەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی لە سنوری هەولێر جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتی ئەو پلانەی کردەوە کە پێشتر بەهۆیەوە سەنگی راستەقینەی پارتی لە چەند لقێک دەرکەوتن و وتی”گرفته‌كانی تۆمار و ئاماری رێكخستنه‌كان ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه چاره‌سه‌ر بكرێ و پرۆژه‌ی داتا به‌یس كه له‌شاری هه‌ولێر په‌یره‌وه ده‌كرێت، به‌رده‌وام بێت و به ئامانجی خۆی بگات”. هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی بە ئامادەبونی کۆبونەوەکەی راگەیاند کە”ده‌بێ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری له‌نێو رێكخستنه‌كاندا ئه‌نجام بدرێ تا كادیران به‌سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و ئای تی ئه‌زموون په‌یدا بكه‌ن و له‌رووی كاره‌كانی رێكخستنه‌وه به‌كاری بهێنن”.
