نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌سلێمانی و هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو،مریشك فرۆشه‌كانی شاری سلێمانی له به‌رده‌م كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام و له‌شاری هه‌ولێریش له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كشتوكڵ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مریشك فرۆشه‌كانی شاری سلێمانی له‌به‌رده‌م كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام دژی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو له‌لایه‌نی وه‌زیری كوشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام.
به‌پێ هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام،مریشك فرۆشه‌كانی سلێمانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان كرد و داواكارییه‌كانیان سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی مرشكی زیندوو گه‌یانده كۆمه‌ڵ،تا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كه له پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه،له‌و ڕووه‌وه هاوكاریان بێت.
خاوه‌نی دووكانه‌كانی فرۆشتنی مریشكی زیندوو، داواكارییه‌كانی خۆیان له چوار خاڵدا خسته ڕوو كه بریتیبوون له “مانه‌وه‌ی مریشكی زیندوو له دووكانه‌كاندا، ئه‌و دووكانانه‌ی مه‌رجی ته‌ندروستییان تێدا نه‌بوو ئیجرائاتی یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێ، سه‌ربڕینی مریش به مه‌رجی ته‌ندروستییه‌وه له‌لایه‌ن دووكانداره‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت، ڕاگرتنی بڕیاری فرۆشتنی مریشكی فرێش به شێوه‌یه‌كی ناچاری”.
هه‌ر به‌پێ هه‌واڵه‌كه،له كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و مریشك فرۆشانه،به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ ڕایانگه‌یاند “كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشتیوانی له داوای خه‌ڵك ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی بۆ خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵكه، دژی هه‌موو هه‌ڵێكیش بۆ بێ كار كردنی خه‌ڵك ده‌وه‌ستێته‌وه و نوێنه‌ره‌كانی له حكومه‌تی هه‌رێمدا له وه‌زیره‌وه بۆ پۆسته‌كانی دیكه‌ش، له‌و پێناوه‌دا كار ده‌كه‌ن”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات “بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو، ته‌نیا وه‌زیره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لێی به‌رپرس نییه، چونكه ئه‌وه بڕیاری حكومه‌ته و حكومه‌تیش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت”.
به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ،به‌ڵێنیشیان به خاوه‌نی دووكانه‌كانی مریشكفرۆشتن دا، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ بۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان، بۆ ڕێكده‌خه‌ن. له به‌رانبه‌ریشدا سه‌رجه‌م دووكانداره‌كان سوپاسی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یان له به‌رانبه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكارییه‌كانیانه‌وه كرد.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئەمڕۆ سێیشه‌ممە،دژی هه‌مان بڕیار بەشێک لە مریشك فرۆشەکانی هەولێر لەبەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ گردبونەوەیەکیان ئەنجام دا و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریان کرد.
یەکێک لە خۆپیشاندەران بە NRT ڕاگەیاندوه”لەبەر قازانجی چەند دەوڵەمەندێک ژیانی سەدان کاسبکار دەخەنە مەترسیەوە”.
هەرەوەها وتیشی”لە گردبونەوە بەردوام دەبین هەتا بڕیارەکە هەڵدەوەشێننەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ کەم هاتوین و زۆربەی مریشک فرۆشەکان نەیانزانیوە” .