مه‌به‌ست زیاتر ئوم سه‌یاف بوو نه‌وه‌ك ئه‌بوسه‌یاف
نوچه نێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مریكى ئاگادار ئاشكرایان كردووه. هاوسه‌رى ئه‌بوسه‌یاف كه له ئۆپراسیۆنێكى ئه‌مریكییه‌كان له(دێرزۆر) ده‌ستگیركراوه. كۆمه‌ڵێك زانیارى گرنگ له‌باره‌ى كایلا مۆله‌ر ده‌زانێ كه ئه‌و كچه ب فریاگوزارێكى ئه‌مریكى بوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیركراو دواتر له شوباتى رابردوو كوژرا.
بۆیه سه‌رچاوه ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن (ئوم سه‌یاف) زانیارى گرنگى له‌باره‌ى ئه‌و تاكه دیله ئه‌مریكیه‌وه هه‌یه. سه‌رچاوه عێراقییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌بو سه‌یاف له ئۆپراسیۆنه‌كه كوژراوه و ژنه‌كه‌ى ده‌ستگیر كراوه. هه‌ر سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌بو سه‌یاف گه‌وره‌ترین بازرگانى فرۆشتنى كچه ئێزدییه‌كان بووه.
چه‌ندین به‌رپرسێكى په‌یوه‌ندیدار به دژه تێرۆر به تۆڕى ئای بى سیان راگه‌یاندووه ئه‌وان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر گومانى ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه ئه‌بوسه‌یاف سه‌ركرده‌یه‌كى داعش بێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه ئه‌مریكا داواى نه‌كردووه و هیچ پاداشتێكیشى بۆ سه‌رى ئه‌و دانانه‌وه. به‌ڵام رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه‌ى داعش كایلاى وه‌ك كه‌نیزه‌یه‌ك داوه‌ته ئه‌بو سه‌یاف. سه‌ره‌ڕاى ئه‌م زانیاریانه‌ش كه‌چى ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى ئه‌مریكا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌وه ناده‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌نده‌مینتاڵیزمى له له‌نده‌ن بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت سه‌رنجى خۆیان له‌باره‌ى كایلاوه داوه و وتوویانه كایلا مۆلله‌ر وه‌ك دیارى و كه‌نیزه به ئه‌بو سه‌یاف دراوه ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كى باوه له ناو گروپه تیرۆریستیه‌كان هه‌یه. هه‌ر له‌و كاته‌ى ئه‌بو سه‌یافیش كوژراوه كچێكى ئێزدى وه‌ك كه‌نیزه له‌لا بووه و ئازاد كراوه.
واشنتون پێشتر له‌مانگى شوبات دا ئه‌تكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كایلا مۆله‌ر كه فریاگوزارێكى ئه‌مریكى بووه و ته‌مه‌نى 26 ساڵ بووه كوژراوه. هه‌رچه‌نده داعش ره‌تى ده‌كرده‌وه ئه‌وان ئه‌و كچه‌یان كوشت بێت و ده‌یانوت له هێرشه ئاسمانییه‌كانى ئه‌رده‌ن كوژراوه. به‌ڵام ئه‌مریكا دڵنیایى نیشان ده‌دات كه داعش كایلاى كوشتووه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌دمیرال جۆن كیربى كه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكیه ده‌ڵێ” به‌رپرسانى ئه‌مریكى هێشتا به‌و زانیاریانه نه‌گه‌یشتوون كه كایلا مۆله‌رى پێ كوژراوه”. باراك ئۆباماش لاوانه‌وه‌ى بۆ مۆله‌ر كرد و وتى” چاكترینى ئه‌وه‌یه كه له ئه‌مریكا هه‌یه”. به‌پێى راپۆرتێكى سى بی ئێس دایكى سه‌یاف(ئوم سه‌یاف) كه هاوسه‌رى ئه‌بو سه‌یافى وه‌زیرى نه‌وتى داعشه. رۆلێكى گرنگى هه‌بووه له‌چالاكییه‌كانى داعشدا و به‌شدار بووه له‌كوشتنى فریاگوزارى ئه‌مریكى كایلام مۆلله‌ر. وه‌ك له‌راپۆرته‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت ئوم سه‌یاف ئێستا له شوێنێكى عێراق ده‌ست به‌سه‌ره و وابڕیاره تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاست به‌رز لێكۆلێنه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه بكات.
خێزانه‌كه‌ى مۆله‌ر له 10 شوباتى رابردوو وتیان كچه‌كه‌یان كوژراوه و له‌رێگاى ئیمیڵێكه‌وه سێ وێنه‌ى كچه‌كه‌یان بۆ ره‌وانه كراوه. رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووش وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد كه ئۆپۆاسۆنێكى گرنگ بۆ گرتنى ئه‌بوسه‌یاف ئه‌نجام دراوه و ئۆپڕاسیۆنه‌كه‌ش له‌سه‌ر رێنامییه‌كانى ئۆباما بووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت رۆژنامه‌ى واشنتون پۆست دوێنى زانیارى وردترى له‌باره‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنه بڵاوكردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه له دێرزۆرى رۆژهه‌ڵاتى سوریا ئه‌نجام دراوه و له ئه‌نجامیشدا هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌بو سه‌یاف ده‌ستگیركراوه و ئه‌بو سه‌یاف و چه‌ند چه‌كدارێكى دیكه‌ش كوژراون.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشى ده‌كات كه هێزه‌كانى ئه‌مریكا چه‌ندین شتیان له‌ماڵه‌كه‌ى ئه‌بوسه‌یاف دۆزیوه‌ته‌وه له‌وانه كۆمپیوته‌ر و مۆبایل و كه‌لوپه‌لى مێژووى وه‌ك كتێبى پیرۆزى ئاشورییه‌كان و دراوى كۆن”. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش كچێكى ئێزدییان هێناوه‌ته‌وه كه له‌ماڵه‌كه‌ى ئه‌بوسه‌یاف بووه وله‌گه‌ڵ ژنى ئه‌بو سه‌یاف ئێستا له‌عێراقن. هه‌ر رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ئاسه‌وارى گولله به فرۆكه‌كه‌وه دیاره.
ئه‌مه دووه‌م ئۆقراسیۆنه كه ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕى سوریاوه ئه‌نجامى ده‌دات. پێشتریش ئه‌مریكا ویستى له‌ئۆپراسۆنێكى هاوشێوه‌دا بارمته ئه‌مریكییه‌كان رزگار بكات به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وان كوژران. وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ئه‌بوسه‌یاف به‌سه‌ركرده‌یه‌كى گرنگى داعش وه‌سف ده‌كات كه په‌یوه‌ندى به ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى هه‌بووه و به‌كوژرانى ئه‌ویش ئه‌و رێكخراوه تیرۆریسیتیه رۆوبه‌رووى په‌شۆكانى زیاتر ده‌بێته‌وه و له‌باره‌ى ئه‌بو سه‌یافیش ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ زانیارى زیاتر له‌و ژنه وه‌ربگرێت.
له شه‌رقولئه‌وسه‌ت وه‌رگیراوه
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى خوێنى كایلا مۆله‌ر بوو
0
Share.