نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند،دوو گه‌نجیان ده‌ستگیركردوە كە له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه كچیان بۆ سێكس و پاره ئیستغلال كردووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به خه‌ندانی راگه‌یاند”هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی دوو گه‌نجی تۆمه‌تباری ده‌ستگیركردووه، كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه، دوو خوێندكاری كچیان بۆ پاره و سێكس ئیستغلال كردووه”.
وتیشی”یه‌كێك له گه‌نجه‌كان به‌ناوی “ك. .ئ. س”، كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه كچه خوێندكارێكی به ناوی “ش. غ. س” ناسیووه،ئه‌م كوڕه به‌ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه كچه‌كه‌ی ئیستغلال كردووه و ئاڵتونی خوشكه‌كانی له ماڵه‌وه پێهێناوه، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به 20 هه‌زار دۆلار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاره‌شی له ماڵه‌وه پێهێناوه و لێی وه‌رگرتووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه”دوای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری كچه‌كه به دیارنه‌مانی ئاڵتونه‌كه ده‌زانن، كچه‌كه له ترسا باسی له‌وه كردووه،كه كوڕێكی له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه ناسیووه و ئاڵتونه‌كانی بۆ ئه‌و بردووه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری كچه‌كه سكاڵایان له‌سه‌ر كوڕه‌كه تۆمار كرد، ده‌ستگیرمان كرد، كه بێكاره و ئێستا به‌ندكراوه به‌پێی ماده‌ی (456) له یاسای سزادانی عیراقی، پێشتریش پێشینه‌ی تاوانی هه‌بووه”.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت، باسی له‌وه‌شكرد”له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌سه‌ر سكاڵای دایكی كچێكی خوێندكار، هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی كوڕێكیان ده‌ستگیركردووه به‌ناوی “ش. س. ح”، كه ئه‌م گه‌نجه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه كچه‌كه‌ی ناسیووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به یه‌كه‌وه قسه‌یان كردووه، رۆژێك كوڕه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی قوتابخانه‌ی كچه‌كه، داوای لێكردووه بچنه ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه و قسه‌بكه‌ن، كاتێك بردوویه‌تیه ناو ئۆتۆمبیله‌كه كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه و دواتر ترساندوویه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه و وتویه‌تی به ڤیدۆ گرته‌م لێگرتوویت، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك نه‌یه‌ی بۆ لام بڵاویده‌كه‌مه‌وه”.
روونیشیكرده‌وه: “ئێستا ئه‌و كوڕه به پێی مادده‌ی (394) له یاسایی سزادانی عیراقی به‌ندكراوه لامان”.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی،داوا ده‌كات دایكان و باوكان چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن، ده‌شڵێت: “پێویسته كچان ئاگاداری خۆیان بن و باوه‌ڕ به هه‌موو كوڕێك نه‌كه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ئیستغلال بكرێن”.