نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەردانی وەفدەكەی پەرلەمان بۆ بەغدا بەهۆی پابەند نەبوونی بەغدا بەرێككه‌وتنه‌كه‌وه هەڵوەشاییەوەو سكرتێری په‌رله‌مانییش دەڵێت، ده‌یانه‌وێت به به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه سه‌ردانەكە بكه‌ن.
فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند”بڕیار بوو ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گرژییه‌ی ئێستا له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌نددا هه‌یه و به‌غدا به رێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌ند نه‌بووه، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌یان له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ به‌غدا دواخست”.
وتیشی”پێشتر بۆ سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا ئه‌جێندایه‌كمان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ئه‌جێندایه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كی دیكه دابنێین و به‌و به‌رنامه‌یه‌وه سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا ئه‌نجام بده‌ین”.