نوچەنێت.هه‌ولێر:
لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان خەریكی ئاماده‌كردنى پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به تاقانه‌كانى ئه‌نفالن بۆ زیاتر خزمەتكردنیان.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێداهاتووە”به مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و گفتوگۆكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به كه‌سوكاری شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه،ئه‌مڕۆ 18/5/2015، لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى و راوێژكاری لیژنه‌كه كۆبۆوه“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێكران، له‌وانه پێداچوونه‌وه به‌و نووسراو و داواكارى و سكاڵایانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌وه گه‌یشتبوونه لیژنه‌كه و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و پرسه‌نامه و هاوكارییانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به داعش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌پێی سنووره‌كانیان و هه‌روه‌ها به هه‌ندوه‌رگرتن و نرخاندنى رۆڵی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه به‌شدارییان له شه‌ڕی كۆبانێ كردووه، دوای تاووتوێكردنیان سه‌رجه‌م پرسه‌كان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا“.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە”به‌شێكى تری كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئاماده‌كردنى پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به تاقانه‌كانى ئه‌نفال ته‌رخانكرا و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه بڕیاریدا له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى شه‌هیدان و كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و نوێنه‌رى ئێزدییه‌كان و لیژنه‌كانى مافى مرۆڤ و كاروباری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن بۆ بڕیاردانى كۆتایی له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژى جینۆسایدى شنگال“.