یەكگرتووی ئیسلامی:داعش ‌و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌رامبه‌ر كورد جیاوازییان نیيه

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمنتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت،داعش ئامانجی خۆی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌كوردو حه‌شدی شه‌عبیش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆیه‌ له‌ئاكامدا هه‌ردوكیان بۆ كورد وه‌ك یه‌ك وان.

حاجی‌ كاروان، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌ له‌فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌‌ ،به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ راگه‌یاندوە”داعش وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بێسه‌روبه‌ری پێوه‌دیاره‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌وی تیرۆریستیه‌‌و رونه‌”.

وتیشی‌”میلیشیاكانی‌ حه‌شدی شه‌عبیش بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌شیعه‌كردنن كه‌ ئامانجی دیكه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌كۆتایدا بۆیان ناكرێت له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كان‌ و سونییه‌كان جێگیربن”.

تاوان‌و كاره‌ دڕندانه‌كانی‌ رێكخراوی‌ داعش رون‌ و ئاشكران به‌تایبه‌تیش تاوانه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا میلیشیا شیعییه‌كانیش به‌ده‌رنین له‌كاری‌ توندڕه‌وانه‌به‌جۆرێك رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، حه‌شدی شه‌عبی به‌كوشتنی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی سوننه‌ تۆمه‌تباركردو ره‌فتاری ئه‌و هێزه‌ی به‌تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌مدا.

سه‌باره‌ت به‌جیاوازی‌ هه‌ردو رێكخراوه‌كه‌ حاجی كاروان وتی”داعش ئامانجی خۆی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌كوردو حه‌شدی شه‌عبیش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆیه‌ له‌ئاكامدا هه‌ردوكیان بۆ كورد وه‌ك یه‌ك وان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com