ڤیدیۆ .. ئەنجوومەنی ئاسایش دەستگیركردنی گروپێکی سەر بە داعشی لە هەولێر راگەیاند.. ده‌قی دانپێدانانەكەیان ببینه‌

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان،رایدەگەێنێت لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەكانیان توانراوە گروپێكی تیرۆریستی داعش لەهەولێر دەستگیر بكرێت و سەرجەم پیلانەكانیان پوچەڵ بكرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە”لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، توانرا گروپێكی تیرۆریستی داعش دەستگیر بكرێت و سەرجەم پیلانەكانیان پوچەڵ بكرێتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایش دەشڵێت”ئەم گروپە دەستگیركراوە پێكدێن لە شەش تیرۆریست و سەرجەمیان دانیشتوی هەولێرن، تیرۆریستان دانیان بەوەداناوە، لە رێگەی كەسانی توندڕۆ لە مزگەوتەكان بە بیری توندڕۆیی پەروەردەكراون و دواتر پەیوەندییان لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش گرێداوە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

 راگەیاندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، توانرا گروپێكی تیرۆریستی داعش دەستگیر بكرێت و سەرجەم پیلانەكانیان پوچەڵ بكرێتەوە.

ئەم گروپە دەستگیركراوە پێكدێن لە شەش تیرۆریست و سەرجەمیان دانیشتوی هەولێرن، تیرۆریستان دانیان بەوەداناوە، لە رێگەی كەسانی توندڕۆ لە مزگەوتەكان بە بیری توندڕۆیی پەروەردەكراون و دواتر پەیوەندییان لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش گرێداوە.

ئەم گروپە تیرۆریستییە لەلایەن داعشەوە داوایان لێكراوە كردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجامبدەن، بۆ ئەم مەبەستە گروپەكە 18 بۆمبیان ئامادەكردووە و چەند شوێنێكی مەدەنییان دەستنیشانكردووە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی و تێكدانی باری ئارامی كوردستان.

بە چاوكراوەیی دامودەزگاكانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، پێش ئەوەی ئەم گروپە پیلانە گڵاوەكانیان جێبەجێ بكەن، دەستگیركران و سەرجەم ماددەكانی تەقینەوەش دەستیان بەسەرداگیرا.

بەپێویستی دەزانین سوپاسی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەین كە بەردەوام هاوكار و پاڵپشتی دەزگا ئەمنیەكانن، كەسوكاری هەندێك لەو تیرۆریستانەش لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هاوكاری دەزگا ئەمنییەكان بوون. لێرەشەوە داوا لە لایەنە پەروەردەیی و ئاینییەكان و خانەوادە بەڕێزەكان دەكەین، هەوڵی جددی و هەمەلایەن بدەن، لە پێناو هۆشیاركردنەوەی گەنجان و پاراستنیان لەو تەوژمە توندڕۆیی و تیرۆریستییەی كە ناوچەكەی گرتۆتەوە، بەتایبەتی ئەركی زانا و مامۆستایانی ئاینی ئیسلام لەم رووەوە بەگرنگ و پێویست دەزانین تاكو لە رووی هزرییەوە رووبەرووی فیكری توندڕۆیی ببنەوە، كە فكرێكی نامۆیە بە كۆمەڵگەی كوردستان.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان

18/5/2015

4323111852015_011 4423111852015_022 4423111852015_033 4523111852015_044 4523111852015_055

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com