نوچەنێت.تایبەت:
كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم دەستی پێكرد كە سەرۆكی پەرلەمانیی كوردستانش بەشداری كۆبونەوەكەیە.
بارزانی لەكۆبونەوەكەدا ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه بۆ لایه‌نه به‌شداربوه‌كان دەخاتەڕوو.
هەروەك عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێتی راگەیاند” لەكۆبونەوەكەدا جگە لەباسی سەردانەكەی بارزانی،باسی هەڵوێستی حكومەتی عێراقی و پابەند نەبونی بەرێكەوتنەكەی لەگەڵ هەرێم و هەڕەشەكانی حەشدی شەعبی لەهەرێمی كوردستان و چۆنیەتی رزگاركردنی شاری موسڵ و پرسی سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردی دەكرێت“.