نوچه نێت
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه حوسێن ده‌هقان وه‌زیری به‌رگری ئێران بەسەردانێك گەیشتە بەغداو لەفڕۆكەخانەش لەلایەن بابەكر زێباری سوپاساری عێراقەوە پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری به‌رگری ئێران لەسەردانەكەی بڕیارە له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسانی تر‌ى به‌غدا كۆببێتەوەو تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی و هاریكاری نێوان هه‌ردوولا و پرسی ڕوبەڕوبونەوەی داعش بكات.
ئه‌و سه‌ردانی حوسێن ده‌هقانی وه‌زیری به‌رگری ئێران دوای ڕۆژێك دێت لە داگیركردنی پارێزگای ئەنبار لە لایەن داعش و دروستبونی مەترسی بۆ سەر پارێزگای بەغدا,هەروەها سه‌ردانه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆك كۆماری عێراق دێت بۆ تاران كه سێ رۆژی خایاند.