سەفین دزەیی: دەخوازين بەغدا ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ هەرێم جێبەجێ بکات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند،هەولێر دەخوازێ حکومەتی فیدڕاڵ لە کۆبوونەوەی سبەینێیدا ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ هەرێم جێبەجێ بکات.

سەفین دزەیی,وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیراگەیاندوە”دەخوازین حکومەتی فیدراڵ لە کۆبوونەوەی سبەینێیدا کێشەکانی هەولێر و بەغدا بخاتە بەر باس و، هەقەبەشی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی ٢٠١٥ دابین بکات، کە هەردوو لا لەبارەیەوە ڕێککەوتوون”.

جەختیشی کردەوە لەوەی کە”گەییشتن بە ڕێککەوتن دەبێ بەردەوام بێ، ئەو ڕێککەوتنەی کە دەڵێ دەبێ، هەرێم ڕۆژانە ٥٥٠هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات و لە بەرانبەردا عێراق بەشەهەقی هەرێم بدات، بەڵام بە داخەوە حکوومەتی فیدراڵ بە ڕێککەوتنەکەوە پابەند نییە، وەک ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com