نوچه نێت
رۆژنامه‌نووسى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى سیمۆر هیرش له‌كوشتنى ئوسامه بن لادن ئه‌مریكا به‌درۆ ده‌خاته‌وه و شوێنى ته‌رمه‌كه‌ى ئوسامه بن لادن ئاشكرا ده‌كات.
هیرش كه هه‌ڵگرى چه‌ندین خه‌ڵاتى به‌ناوبانگه و رۆژنامه‌نووسێكى به ئه‌زمونه له وتارێكدا له‌باره‌ى ئوسامه بن لادنه‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مریكا زانیارى درۆى بڵاوكردۆته‌وه و رووداوه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى دیكه له خه‌ڵك گه‌یاندووه. هیرش ده‌ڵێ كاتێك ئوسامه له ساڵى 2011 كوژرا رایه‌نكردوبوو. به‌ڵكو هه‌ر له‌ساڵى 2006ه‌وه له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى پاكستانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بوو. به‌ڵام به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى پاكستانى بۆ به‌ده‌سهێنانى 25 ملیۆن دۆلار ئه‌و زانیاریانه‌ى به هه‌واڵگرى ئه‌مریكا دابوو . به‌ماوه‌یه‌كى كه‌میش به‌ر له ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌ته ئه‌مریكیه‌كه هه‌واڵگرى پاكستان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه.
هیرش به‌پێى زانیارییه‌كانى كه له ئه‌فسه‌رێكى خانه‌نشینى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى وه‌گرتووه. ئه‌مه به‌درۆ ده‌خاته‌وه كه ئوسامه بن لادن له‌كاتى پێكدادان كوژرابێت. ئه‌و ده‌ڵێ” هیچ شه‌ڕێك نه‌بووه” به‌ڵكو ئه‌وه‌ش به‌درۆ ده‌خاته‌وه كه ئه‌مریكا مه‌به‌ستى ئه‌وه بووبێت ئوسامه بن لادن به زیندۆیى بگرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا” ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌كات”.
دواتر دێته سه‌رته‌رمه‌كه‌ى بن لادن و ده‌ڵێ” بن لادن به‌لێدانى گولله‌یه‌ك له‌سه‌رى كوژراوه و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ى له‌ناو كیسه‌یه‌ك نراوه و به فرۆكه له سه‌رچیاكانى هندۆكۆش فێردراوه، ئه‌مه راست نییه كه‌له ده‌ریا فرێ درابێت وه‌ك ئه‌مریكا باس ده‌كات”.