نوچەنێت-سەندەی تایمز
رۆژنامەی سەندەی تایمزی بریتانی ئەمڕۆ یەكشەممە لەزاری چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمریكییەوە ئاشكرای كردووە كە سعودییە بڕیارێكی ستراتیژی داوە بەوەی بێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی و بە ئامادەكراوی لە پاكستانی بكڕێ. ئەوەش مەترسیی پەرەسەندنی ململانێی سەربازیی ل رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات.
بەرپرسە ئەمریكییەكان وتویانە سعودیە كە 30 ساڵە یارمەتی دارایی دەداتە پاكستان بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی، پێیوایە ئیدی كاتی ئەوە هاتووە چەكی ئامادەكراوی ئەتۆمیی لە پاكستانی دۆستی بكڕێ.
هەنگاوەكەی سعودیە دوای ئەوەدێت ئەمریكا و ئێران رێككەوتنێكیان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە ئیمزاكرد، چونكە سعودیە ترسی هەیە بەهۆی ئەو رێككەوتنەو وردە وردە ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
سەندای تایمز وتویەتی ئەگەر سعودیە ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، دوور نییە توركیا و میسریش هەمان هەنگاو بنێن.