نوچەنێت.هه‌ولێر:
لە دوای سەردانەكەی بارزانی بۆ ئەمریكا و چەند وڵاتێكی ئەوروپایی پێشمه‌رگه ده‌بێته خاوه‌ن كۆپته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشی پێبكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاندوە”هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و سوریا له سه‌ربازگه‌كانیان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆریان بۆ داعش جێهێشتووه كه گومان ده‌كرێت پیلانێك بێت دژ به كورد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”كه هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراق بەبێ هۆكار و هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك سه‌ربازگه‌كانیان له پارێزگای ئه‌نبار چۆڵ ده‌كه‌ن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی”ئه‌مه جاری دووه‌مه كه حكومه‌تی عیراق به بێ هۆكار چه‌ك بۆ داعش جێده‌هێڵێت، به‌تایبه‌ت له‌وكاتانه‌ی كه باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نزیك ده‌بێته‌وه، بۆیه پێده‌چێت هێرشه‌كانی داعش دژ به پێشمه‌رگه ده‌ستپێبكاته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”پێش سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا و دوو وڵاته ئەوروپییه‌كه ، داعش نه‌یتوانی نزیك رومادی ببێته‌وه،وتیشی”به‌ڵام له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و شاره‌ی كۆنترۆڵ كردووه و هێزه‌كانی عیراقیش به‌رپه‌رچیان ناده‌نه‌وه”.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه،ئاشكرا كرد كه” له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌جبه‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باش كه دژه تانك و تۆپ و دۆشكا له خۆ ده‌گرێت گه‌یشته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه”.
وتیشی”داوای كۆپته‌ریش كراوه و بڕیاره به‌م نزیكانه بگاته كوردستان،ئه‌مه‌ش ته‌رازووی هێز بۆ لای پێشمه‌رگه، ده‌شكێنێته‌وه”.