نوچه نێت
رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی ئاشكرا دەکات، حوسییه‌كان یه‌كێك له جادووگه‌ره‌كانیان بۆمه‌به‌ستى لێدانى سعودییه‌كان به‌كارهێناوه.
بەپێی بەدواداچوونی ئەو رۆژنامەیە، ئه‌ركى جادووگه‌ره‌کە ئه‌وه بووه، له‌سنوورى سعودیه‌وە دزه بكاتە ناو ئەو وڵاتە و به‌جادوو چاوى سه‌ربازانى سعودىە ببه‌ستێت، دواتریش حوسییه‌كان خۆیان هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌ربازه‌كان و بیانكوژن، بەڵام دواى ئه‌وه‌ى جادوگەرەکە ده‌توانێ سنوورى سعودیە ببه‌زێنێ و له سه‌ربازانى سعودى نزیك بێته‌وه، له‌لایه‌ن سوپاى سعودیەوه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانى سوپاى سعودیە هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه‌و وتویانه، له‌كاتى دره‌نگى شه‌و كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، له‌كاتێکدا کەخه‌ریكى قسه‌كردن بووه‌و كه‌س تێینه‌گه‌یشتووه چی دەڵێت، دواى لێکۆڵینەوە ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و پیاوه سیحربازه و خه‌ڵكى یه‌مه‌نه و له‌چیاكانى رازح ده‌ژیت.