نوچه‌نێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن داعش ئه‌م ئێواره‌یه ته‌واوى رومادى كۆنتڕۆل كردووه و په‌شێویش ده‌كه‌وێته ناو حه‌شدى شه‌عبی و كه‌تایبى حبزوڵڵا ده‌كه‌وێته حاڵه‌تى نه‌فیرعامه‌وه.
ئه‌م ئێواره چه‌ند سه‌رچاوه‌یى هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داعش ته‌واوى شارى رومادى كردووه. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپا و پۆلیسى شاره‌كه باره‌گاكانیان به‌جێهشێتووه. ئه‌مڕۆ عێراق سه‌یرترین حاڵه‌تى ئه‌منى به‌خۆیه‌وه ده‌بین هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش په‌شۆكاوى ده‌كه‌وێته ناو هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ته‌نانه‌ت كه‌تائبى حزبوڵڵا ده‌كه‌وێته حاڵه‌تى نه‌فیر عام و به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه داوا له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى ده‌كات ئه‌وانه‌ى له مۆڵه‌تدان به په‌له بگه‌نه‌وه باره‌گه‌كانى كه‌تائیب.
داعش ته‌واوى رومادى كۆنترۆل ده‌كات و په‌شێوى ده‌كه‌وێته ناو حه‌شدى شه‌عبییه‌وه
0
Share.