نوچەنێت.ههولێر:
پۆلیسی هەولێر دانپێدانانی دەستگیرانەكەی(هەڵكۆ محێدین) مامۆستا كوژراوەكەی زانكۆی سلێمانی بڵاودەكاەوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو مامۆستاییەکی زانکۆی سلێمانی لە رێگای نێوان ھەولێر – سلێمانی بەناوی (هەڵكۆ محێدین) لە رووداوێکی نادیار بەچەقۆ کوژرا،دواتریش پۆلیس ناسنامەی بکوژی ئاشکرا کرد و لە کەمینێک توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی نا.
كاروان خۆشناو،وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەمڕۆ یەك شەممە دانپێدانانی دەستگیرانەكەی(هەڵكۆ محێدین) مامۆستا كوژراوەكەی زانكۆی سلێمانی بڵاوكردوتەوە.
دەستگیرانی مامۆستاكە كوژراوەكە ئاماژە بەوەدەكات كە لەهەولێرەوە بەرەو سلێمانی رۆیشتون و لەڕێگا كەسێكیان پێگەیشتووە هەڕەشی لێكردون و دواتریش دەستگیرانەكەی دابەزیوە،بەڵام ئەو لەناو ئۆتۆمبێلەكە ماوەتەوە، دواتر كە دابەزیوەو ماوەی 30 خولەك گەڕاوە ئەوكاتە بەكوژراوی دۆزیویەتیەوە.