نوچەنێت-سكای پرێس
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ئاماژە بە هەڵمەتێكی كوشت و بڕی خەڵكی دەدات لەلایەن داعشەوە لەشار رومادی، لەدژی ئەو كەسانەی هەواداری بەغدان.
فالح عیساوی لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی “دۆخی رومادی زۆر جێی نیگەرانییە، بەتایبەت دوای كوشتنی 503 كەس لە خەڵكی ئەو شارەوە لەلایەن داعشەوە”.
عیساوی داوای كردووە هەڵمەتێكی سەربازیی گەورە لەدژی داعش لە پارێزگا ئەنبار ئەنجامبدرێت، بە بەشداریی هێزی زەمینی عێراق و فڕۆكەكانی هاوپەیمانان.