به‌غدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ 500 ئه‌فسه‌رى كورد ده‌كات

0

نوچەنێت.تایبەت:
حكومه‌تی عیراق داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌‌ نزیكه‌ی 500 ئەفسەر و پلەداری كورد ده‌كات‌. كه‌ 10 ساڵه‌ له‌دژى تیرۆر ده‌چه‌نگن و هه‌ندێكیان‌ ده‌رچووی كۆلیژه‌ سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمى كوردستانن.

لەو بارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری پارتی و بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌ و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”حكومەتی عێراق بڕیاری نەداوە ئەو پلانەیان لێبستێنێتەوە. بەڵكو داوای بڕوانامەكانی كردوون بەمەبەستی تەسبیت كردنیان چونكە ئێمە فشارێكی زۆرمان لەسەر حكومەتی عێراقی دروست كرد كە دەبێت پلەی و بڕوانامەی ئەو ئەفسەرە كوردانە تەسبیت بكرێت چونكە ئەوانە ماوەی 10 ساڵە شەڕی تیرۆر دەكەن كەچی تائێستا بڕوانامەكانیان تەسبیت نەكراوە“.

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌ و بەرگری وتیشی”بڕوانامەی هەموو شوێنەكان قبوڵ دەكرێت بەهەرێمی كوردستانیشەوە ئەوە نییە هی شوێنێك قبوڵ بكرێت و هی شوێنێكی تر رەت بكرێتەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com