لە بەغدا سەركێشی بە هێزەكانی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت

0

نوچەنێت.تایبەت:

چەندین جارە پاسەوانەكانی سەرۆك كۆمار كە زۆربەیان كوردن بەغدای پایتەخت لەشەڕی تایفی نەجات دەدەن و ئەندام پەرلەمانێكیش رەخنە لە بەكارهێنانی ئەو هێزانە دەگرێت و دەڵێ‌”بەغدا هێزی ئەمنی خۆی هەیە و پێویست ناكات كورد تەدەخولی ئەو جۆرە رووداوانەی وەك رووداوەكەی ئەعزەمییە بكات”.

هەفتەی رابردوو لە رووداوەكەی ئەعزەمیە كاتێك شیعەكان هێرشیان كردە سەر وەقفی سوننی و چەندین شوێنیان سوتاند. بەپێی سەرچاوەكان سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی پەنای بردۆتە بەر سەرۆك كۆمار بۆ ئەوەی هێزەكانی پاسەوانی كۆماری بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بەكاربهێنێت. هەر واش دەبێت هێزەكانی سەرۆك كۆمار كە سەرجەمیان كوردن لە هێوركردنەوەی رووداوەكە بەكاردێن.ئەمە لەكاتێكدا زۆربەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ پاراستنی رێورەسمی یادی موسای كازم لە بەغدا تەرخان كرابوو بۆشاییەكی ئەمنی دروست ببوو.

بەپێی چەندین سەرچاوەی ئەمنی ئەمەش سەركێشیە بەو هێزە كوردییە دەكرێت و چەندین جاریشە بەكارهێنانی پاسەوانانی سەرۆك كۆمار لە بەغد دووبارە دەبێتەوە.

لەوبارەیەوە نەوزاد رەسول،پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت سەبارەت بەو رووداوە وتی”نموونەیەكی جوانە سەركردایەتی سیاسی كورد بەتایبەتی سەرۆك كۆمار كەپێشتر(مام جەلال بوو ئێستاش دكتۆر فوئاد مەعسوم)ە هەوڵدەدەن لەو پێگە و پۆستەی خۆیان وەكو سەرۆكی كۆماری هەموو عێراق رەفتاربكەن جیاوازی نەكەن لە نێوان كورد و عەرەبی سوننە و شیعە بەشێوەیەكی گشتی. بەڵام ئەوان وەكو ئێمە نین”

وێرای ئەو قسانەش نەوزاد رەسول وتی”پێویست ناكات كورد تەدەخولی ئەو جۆرە حاڵەتانە بكات چونكە زیادە لەبەرئەوەی بەرپرسیاریەتی ئەمنی لە ئەستۆی ئەوانە . ئێمەش دەزانین عێراق تاڕاەیەكی زۆر دابەش بووە بەسەر باڵی سوننە و باڵی شیعە كە ئەمەش حاڵەتێكی دڵخۆش كەر نییە و ناخۆشە بەڵام ئەمری واقیعە كە ناوچەی سوننە و شیعە هەیە بۆیە پاراستنی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان و باش نییە ئێمە وەكو كورد تەداخولی ئەو جۆرە رووداوانە بكەین“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com