توركیا:هەرێمى كوردستان هەناردەی نەوتی گەیاندە 650 هەزار بەرمیل

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی توركیا ئاشكرای دەكات كە حكومەتی هەرێم هەناردەی نەوتی گەیاندوەتە (650) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

تانەر یەڵدز، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی توركیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە چوارچێوەی رێوەڕەسمی ناساندنی پڕۆژەی گوندی تەرزیدا لە وەڵامی رۆژنامەنوساندا ئاشكرای كرد كە”لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان (650) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەی بەندەری جیهان دەكات“.

وتیشی”ئامانجمان ئەوەیە كە هەناردەكردنی نەوتی هه‌رێمی كوردستان رێژەكەی بگاتە یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com