ئاسایشی سلێمانی كچێك لەسەر ئەم تاوانه دەستگیر دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئاسایشی سلێمانی به‌تاوانی به‌كارهێنان و كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كە سزادرا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.

ئاسایشی سلێمانی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردوە” هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ رۆژی 3/4/2015 له‌ ناو شاری سلێمانیدا به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14 / دووه‌م ) ی مخه‌ده‌رات، كه‌سێك به‌ناوی (س،م،ع) ره‌گه‌ز مێ له‌ دایك بوی ساڵی 1989 كورد ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ تاوانی ئالوده‌بون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن“.

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نداروه‌كه‌ ئاماژە بەوەكراوە”دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كه‌ی و گواستنەوەی بۆ دادگا، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ له‌ رۆژی 13/5/2015 سزادرا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار“.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com