بارزانی لەكۆبونەوەكەی سبەینێ چی بەلایەنە سیاسییەكان دەڵێت؟

0

‌نوچەنێت.تایبەت:

سەرۆكی هەرێم سبەینێ لەگەڵ بەرپرسی یەكەمى لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كۆدەبێتەوەو دەرەنجامی سەردانەكەی و چەند پرسێكی گرنگیان بۆ دەخاتەڕوو.

سبەینێ دووشه‌ممه 18/5/2015 مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌ له‌گه‌ڵ بەرپرسی یەكەمی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێم كۆدەبێته‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ لایه‌نه‌ به‌شداربوه‌كان دەخاتەڕوو،وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیش ناوەڕۆكی كۆبونەكە بۆ نوچەنێت ئاشكرا دەكات.

لەوبارەیەوە عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی ئاشكراكرد و وتی”ئێمە وەكو بزوتنەوەی ئیسلامی بانگهێشت كراوین بۆ ئەو كۆبونەوەی كە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیانی دووشممە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەكانی باشوری كوردستان لەسەر ئاستی باڵا ئەنجامی دەدات بۆ باسكردنی دەرەنجامی ئەو سەردانەی كە بۆ وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ژمارەیەك لەوڵاتانی ئەوروپا ئەنجامی داوە“.

وتیشی”ئەو كۆبونەوەیە لەدەرەنجامی ئەوەدێت بەرلەوەی بەڕیزیان سەفەر بكات بۆ ئەمریكا كۆبونەوەیەكی لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دا،پرس و راوێژی پێكردن سەبارەت بەچۆنیەتی سەفەرەكەی و چی باسبكرێت لەگەڵ وڵاتانی ئەمەریكایی و ئەوروپایی،هەروەها پەیامی هەرێمی كوردستان لەو قۆناغەدا چی بێت و خواست و داخوازییەكانی خەڵك و لایەنە سیاسیەكان چیە،دیارە دەیەوێت دوبارە دوای گەرانەوەی دەورەنجامی سەفەرەكەی بۆ لایەنەكان باس بكات“.

بەبڕاوی وتەبێژی بزوتنەوە كۆبونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی پارت و لایەنە سیاسیەكان بایخ و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لەم قۆناغەدا،ئەو وتی”پێویستە لایەنە سیاسییەكان ئاگاداری ناوەڕكی ئەو كۆبونەوانە بن كە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجامی داون،لەهەمان كاتیش دا كۆمەڵێك بابەتی گرنگ و هەستیار هەن لەناو ساحەی كوردستان و ناوچەكە كە پێویستە بەشێوەیەكی گشتی ئەوانیش لەكۆبونەوەكە باسیان لێوبكرێت“.

یەكێكی تر لەتەوەرەكانی كۆبونەوەی سەرۆكی هەرێم و لایەنە سیاسیەكان باس كردنە لە هەڵوێستی حكومەتی عێراقی و پابەند نەبونی بەرێكەوتنەكەی لەگەڵ هەرێم،وەرتی وتی”ئەو ئەم هەڵوێستەی ئەم دوایەی حكومەتی عێراقی و هەندێك لەلایەن و فراكسیۆنە عێراقیەكان بەشێوەی ناڕەوا هێرش دەكەنە سەر هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی،كە ئەمجارەیشیان حكومەتی عێراقی پابەند نەبووە بەو رێكەوتنەی كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەنجامی دابوو لەسەر پرسی نەوت و بودجە،ئەمەش یەكێكە لەپرسە گرنگەكان و لەكۆبونەوەكە باسی لێوەدەكرێت“.

هەروەها كۆبونەوەكە باس كردنە لەهەڕەشەكانی حەشدی شەعبی لەهەرێمی كوردستان،وتەبێژەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشكرای دەكات كە”هەندێك لەبەرپرسانی حەشدی شەعبی هەڕەشە دەكەن و دەڵێن ئێمە رووی هێزەكانمان دەگۆڕین بەرەو كەركوك و هەرێمی كوردستان ئەگەر هەرێم بیر لەسەر بەخۆی بكاتەوە ئەم بابەتەش لەكۆبونەوەكە بەگرنگەوە باسی دەكرێت“.

تەوەرەیەكی تری كۆبونەوەكەی بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان باسكردنە لە چۆنیەتی رزگاركردنی شاری موسڵ،بۆ ئەمەش عەبدوڵڵا وەرتی وتی”مەسەلەی گرتنەوەی موسڵ و بەشداری كردنی كورد لەو شەڕە و لایەنە ئیجبابی و سلبییەكانی ئەویش یەكێكی تر دەبێت لەتەوەرە گرنگەكانی كۆبونەوەكە“.

بارزانی لەكۆبونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا باسی دەوڵەتی كوردی و سەربەخۆی كردوەو لەكۆبوەنەوەی بەیانیش ئەو پرسە تەوەریەك دەبێت،وتەبێژەكەی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ نوچەنێت تەئكیدی لەوە كرەوە كە”دیارە پرسی سەربەخۆیی پرسێكی زۆر گەرم و گوڕە و ماف و خواستێكی خەڵكی كوردستانە ئەو پرسەش تەوەرەیەكی تری كۆبونەوەكە دەبێت“.

له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌دا،مه‌سعود بارزانی‌،سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ ئه‌مریكای‌ كردو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، جۆ بایدن، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاو گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆبوه‌وه‌و دواتر سه‌ردانی‌ وڵاتانی‌ چیك ‌و هه‌نگاریای‌ كردو چاوی‌ به‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و ولاتانه‌ش كه‌وت، دواتر 13 ئه‌م مانگه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com