نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی عێراق دەڵێت،به‌هۆی تێپه‌ڕاندنی هه‌ندێك یاسای هه‌نوكه و په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستای عیراق پشوی په‌رله‌مان له دوو مانگه‌وه بۆ مانگێك كه‌م كرایه‌وه.
د.فه‌رهاد قادر،په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە”به‌هۆی تێپه‌ڕاندنی هه‌ندێك یاسای هه‌نوكه‌ی و په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستای عیراق پشوی په‌رله‌مان له دوو مانگه‌وه بۆ مانگێك كه‌م كرایه‌وه كه خۆی بڕیاربوو له 1-5ه‌وه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام خرایه 1-6 و تا 1-7-2015 به‌رده‌وامده‌بێت“.
وتیشی”پێش ده‌ستپێكردنی پشووه‌كه‌و بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و ره‌وشه‌ی به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منیه‌وه روبه‌ڕووی ئه‌و كه‌رته بووه‌ته‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده بانگهێشت ده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانی كورد سه‌باره‌ت به‌خوێندنی كوردی له ناوچه دابڕێندراوه‌كان پرسیار ئاڕاسته‌ی وه‌زیر ده‌كه‌ین“.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد”په‌رله‌مان یان لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌هۆی ئه‌و شكسته‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا روبه‌ڕووی سوپای عیراق له هه‌ندێك ناوچه بووه‌وه،وه ئه‌و پشێویه‌ی كه له‌نێوان شیعه‌و سونه‌دا دروستبوو تێیدا هێرشكرایه سه‌ر سونه‌كان له به‌غداو كۆمه‌ڵێك شوێنیان سوتێندران لایه‌نه ئه‌منیه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ن“.