پەرلەمانی كوردستان ڕێز لەخەباتی پارچەکانی تری کوردستان دەگرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
لە پێشوازيی ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستانی ڕۆژهەڵات، عەلی کەریمی، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت”پەرلەمانی کوردستان بە گرنگییەوە لە پرسی فەرهەنگی و سیاسيی نێوان هەمو پارچەکانی کوردستان دەڕوانێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە، ١٧ی ئایاری 2015، عەلی کەریمی ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداری ناسراوی کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەردانی پەرلەمانی کوردستانى کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیی لێكرا.

لە دانیشتنێکدا، باس لە گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ڕابردووی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا، سەرۆکی پەرلەمان باسی لە تایبەتمەندیيەتيی کارکردنی پەرلەمان کرد و وتی”پەرلەمان دەزگایەکی هەڵبژێردراوی هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستانە و تایبەتمەندییەتيی خۆی هەیە، ڕێز لە کار و خەباتی هەموو پارچەکانی تری کوردستان دەگرێت و تایبەتمەندییان لەبەرچاو دەگرێت.”

عەلی کەریمی، لەبارەی هەمان پرسی ڕۆشنبیری، وتی “پەیوەندییەکی ئۆرگانيی گرنگ لە نێوان کوردی هەموو پارچەکاندا هەیە، پەرلەمان دەزگایەکی گرنگە، نەک بە تەنها لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ کوردانی هەموو دونیا، شانازی بە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە دەکەن، کارەکانی پەرلەمانیش تایبەت بە پرسە نیشتمانییەکان، جێگەی پێزانینی هەمو کوردێکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com