نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ئاشكرای كرد،بەرپرسانى ئەمریکا بەڵێنیان داوە چەکى قورس بۆ پێشمەرگە بنێرن و دەشڵێت،بارزانی لەسەردانەكەی باسی ئەنجامدانی راپرسی و دەوڵەتی كوردی كردووە.
فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان،بۆ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت باسی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا كردووەو رایگەیاندوە”مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا باسی باسی لەئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دەوڵەتى کوردى و دیاریکردنى سنوورى کوردستان و هاوکاریکردنى پێشمەرگە كردوە“.
فوئاد حوسێن راشیگەیاند”سەرۆکى هەرێم روونی کردووەتەوە ئەم ساڵ بێت یان ساڵى داهاتوو، دەبێت راپرسى لەسەر سەربەخۆیى کوردستان ئەنجام بدرێت بۆ دروستبوونى دەوڵەتى کوردى“.
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم،ئاشكراشی دەكات”بەرپرسانى ئەمریکا بەڵێنیان داوە چەکى قورس بۆ هێزەکانى پێشمەرگە بنێرن“.