یەكێتی:نابێت كەركوك بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت: حیزبەكەی قەت لەگەڵ ئەوەدا نییە كە كەركوك بكرێ بەهەرێمێكی سەربەخۆ‌و.

رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەدیدارێكدا لەگەڵ گۆڤاری «شار»، رایگەیاندوە كە”حیزبەكەی قەت لەگەڵ ئەوەدا نییە كە كەركوك بكرێ بەهەرێمێكی سەربەخۆ‌و “.

رەفعەت بۆ خۆیشی خەڵكی كەركوكە‌و سەبارەت بەخزمەتگوزاری گشتی لەشارەكەیاندا دەڵێ”كاری زۆر باش لەناو شاری كەركوك كراوە، بەڵام خەڵكانێك هەن، كە دیسان ناڕازین لەئاستی خزمەتگوزارییەكان“.

ئەو سەبارەت بەكێشە ناوخۆییەكانی حیزبەكەی ئاماژەی بەوەدا”ئێستا متمانە لەنێوان سەركردەكانی یەكێتی دروستبووە‌و هەنگاوی باش نراوە بۆ بەلاداخستنی كێشەو ناتەباییەكان“.

رەفعەت عەبدوڵڵا هەروەها دەڵێت”ناكرێ لەوە زیاتر لێگەڕێن،كە یەكێتی لەكاروان جێبمێنێ لەپرسە گرنگ‌و چارەنووسسازەكان بێ رۆڵ دەركەوێ“.

سەبارەت بەنزیكبوونەوەی یەكێتی‌و گۆڕان ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرایكرد كە”ئەو پرۆسەیە شتێكی لەناكاو نەبووە،بەڵكو بەرهەمی هەوڵ‌و تێكۆشانی پێشووتربووە‌و ئێستا لەئاستێكی باشدایە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com