نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەغدا بڕیارە هەفتەی داهاتوو رێکی دیکە پارە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات.
حاکم سەرحان سلێڤانەیی،ئەندامی لیژنەی درارایی لە پەرلەمانی عێراق،بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندوە”لە چەند رۆژی دادێ،لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستانەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری داراییدا کۆدەبێتەوە، تا بزانرێ کە ھۆکارەکەی چییە ئەو بەشەبودجەیەی ھەرێمی کوردستان کە لە مانگی نیساندا بڕدراوە، کە بەشی ھەرێمی کوردستان ٨٨٢ملیار دینار بووە، ئەوان ٤٨٨ملیار دیناریان رەوانە کردووە“.
وتیشی”بڕیار دراوە تاوەکو حەفتەی داھاتوو بەغدا بەشێکی دیکەی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات، بەڵام لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری داراییدا بڕەکەی دیاری دەکرێت، بەڵام رەنگە ئەو بەشە بێت کە بەغدا بڕیویەتی کە زیاتر لە ٣٠٠ملیار دینار دەبێت“.