نوچەنێت-روسیا تودەی
دوای داگیركردنی 90%ی شاری رومادی و زۆرینەی پارێزگای ئەنبار لەلایەن داعشەوە، ئەو شارە و پارێزگاكەی بوونەتە باس و خواسی گەرمی ئاژانسەكانی هەواڵ.
رومادی و ئەنبار بۆ ەریەكە لە داعش و سوپای عێراق گرنگە لەبەر ئەم خاڵانە:
1-داگیركردنی پارێزگاكە كارتێكی بەهێز دەبێت بۆ داعش، چونكە بەو هۆیەوە دەتوانێت فشارێكی زۆر بخاتە سەر سوپای عێراق و بەرەیەكی فراوانی شەڕیان بۆ بكاتەوە. ئەویش چونكە ئەنبار دراوسێی هەردوو پارێزگای بەغدا و كەربەلایە. بەغدا پایتەختی سیاسی و كەربەلا پایتەختی ئایینی شیعەكانە. بەو جۆرە داعش فشار لەسەر هێزەكانی كەمدەكاتەوە لە میحوەرەكانی دیالە و سەلاحەدین و كەركووك.
2-ئەنبار لەگەڵ سوریا هاوسنوورە، بەوەش داعش بە ئاسانی دەتوانێت ئاڵوگۆڕ و هاتوچۆ بكات لەگەڵ چەكدارانی خۆی لە سوریا.
3-ئەنبار گەورەترین پارێزگای عێراقە و هەر لایەك كۆنترۆڵی بكات، مانای وایە 33%ی رووبەری هەموو عێراقی لەدەستە.
4-سەنتەری هۆزە سوننەكانە و 2 ملیۆن دانیشتووی هەیە كە زۆرینەیان خێڵەكین و هەر لایەك بیانكاتە خۆی، سەرچاوەیەكی گرنگی هێزی لەدەستدەبێت.