نوچەنێت-ئیرەم نیوز
رێكخراوە تەبشیرییە مەسیحییەكان دەستیان بە چالاكیی گەورەكردووە بۆ بە مەسیحیكردنی ئێزدییە ئاوارەكان و بۆ ئەوەش سوود لە دۆخی ناهەمواری ئێزدییەكان لە ئاوارەیی وەردەگرن.
خەیری بۆزانی بەرێوەبەری گشتی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزراەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتویەتی “بەپێی ئەو زانیارییانە پێمانگەیشتوون دیاردەی تەبشیر لەناو ئێزدییە ئاوارەكانی ناو هەرێمی كوردستان هەن و ئەوەش ئەوپەڕی مەترسییە”.
بۆزانی هەروەها وتویەتی “رێكخراوە تەبشیرییە مەسیحییەكان سود لە دۆخی ناهەمواری ئاوارە ئێزدییەكان وەردەگرن و هەوڵی بە مەسیحی كردنیان دەدەن لەڕێگەی تەماع خستنە بەردەمیان”.
ژمارەی ئاوارە ئێزدییەكان لە هەرێمی كوردستان 400 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.