ئێران هەڕەشە لە مەككە و مەدینە دەكات

0

نوچەنێت-قودس ئەلعەرەبی

 

ئیمام جومعەی كاتیی تاران هەردوو شاری مەككە و مەدینە وەك دیل دەبینێ بەدەست عەرەبستانی سعودییەوە و دەڵێت دەبێت ئازاد بكرێن.

 

ئاژانسی دەنگوباسی فارسی سەر بە پاسداران دەلێت ئایوتوڵڵا محەممەد عەلی موەحیدی كرمانی وتاربێژی كاتیی تاران وتویەتی شانشینی سعودیە دەسەڵاتێكی ستەمكارە و وێنەی ئیسلامی شێواندووە.

 

كرمانی وتویەتی كەعبەی ئیسلام و شاری مەدینە بوونەتە دیلی دەسەڵاتدارانی سعودیە و دەبێت لەدەستی ئەو ستەمكارانە ئازاد بكرێت.

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی راگەیاندنی ئێرانییەكان لەدژی سعودیە، سەرۆكی لیژنەی ئاساییشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران عەلائەدین بوجەردی وتویەتی عەرەبستانی سعودی بووەتەوە میحوەری تاوان و هیچ مسوڵمانێك پاشای سعودیە بە خزمەتكاری مەككە و مەدینە نازانێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com