نوچەنێت. تایبەت:
سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان بەشێک لەحزبەسیاسییەکانی کوردستان بەناڕەسەن ناو دەبات، و پێی وایە دەبێت تەنها حزبە رەسەنەکان هاودەنگی و لێک تێگەشتن لەنێوانیان هەبێ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دژی ئەو جۆرە قسەکردنەیە لەسەر حزبەکان و ئاشکرای دەکات،لەکۆبونەوەکاندا چەند جارێک دژ بەو جۆرە دەستەواژانە وەستاونەتەوە.
رابوون مه‌عروف، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان هه‌ندێك له حزبه‌كانی كوردستانی به‌ناڕه‌سه‌ن ناو دەبات و دەڵێت”ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه حزبه ره‌سه‌نه‌كان جۆرێك له هاوده‌نگی و لێك تێگه‌یشتن له‌نێوانیاندا هه‌بێت“.
ئەو پەڕلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان کەماوەیەک لەمەوبەر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەو قسەیەی کردبوو، نوچەنێت هەوڵی زۆری دا لەپێوەرەکانی حزبی رەسەن و نارەسەن وردەکاری زیاتری لێوەربگرێت،بەڵام ناوبراو ئامادەنەبوو هیچ قسەیەك بكات.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی”من تائێستا 3 جار له‌كۆبونه‌وه‌كاندا وه‌ڵامی ئه‌و جۆره گوتنانه‌م داوه‌ته‌وه، قه‌ناعه‌تی ئێمه له فڕاكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌یه كه‌سمان ناتوانین پێوه‌رو ناونیشان بۆ یه‌كتر دابنێن، كه چ هێزێك ره‌سه‌ن و چ هێزێك ناڕه‌سه‌نه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیمه باس له پێكه‌وه‌ژیان و فره حیزبی و ديموكراسى و سازان و ته‌وافوقات و كاركردن پێكه‌وه ده‌كه‌ین، هیچ حیزبێك ناتوانێت به‌حیزبێكی تر بڵێت ره‌سه‌نه یان ناڕه‌سه‌ن، ئێمه وه‌كو حیزبه‌كانی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئه‌م وڵاته موماره‌سه‌ی كاری سیاسی خۆمان ده‌كه‌ین و ناتوانین عینوان بۆیه‌كتر دیاری بكه‌ین، ئه‌وه وشه‌یه‌كی ناشیاوه و كه‌سمان ناتوانین به‌یه‌كتر بڵێن ره‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌ن، بۆیه ئێمه دژی ئه‌وه‌ین و پێمان وایه هه‌موو هێزه‌كان پێكهاته‌ی گرنگی ئه‌م وڵاته‌ن و ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسای ئه‌حزاب مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و عینوانیان دیاری كراوبێت“.
خۆشناو وتیشی”ناتوانرێت بەهيچ هێزێك لەم وڵاتەدا بوترێت رەسەن، یان ناڕەسەن، هەموومان هێزی ئەو وڵاتەین پێوەر لە نێوانمان پێگە جاماوەریەكەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حیزبمان هەیە مێژووێكی زۆر كۆنی هەیە، خەبات و تێكۆشانی هەیە، ئەگەر پێگە جەماوەرییەكەی لەو ئاستەدا نەبێت ئەوە بەمانای ئەوە نییە كە ناڕەسەنە“.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بۆ نوچەنێت تەئکیدی لەوەکردەوە کە”ئێمه له‌كۆبوه‌كانمان ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر كردوته‌وه‌و ئیستاش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه، مادام مومارەسەی سیاسی دەكەین لەم وڵاتەدا بەپێ یاسای ئەحزاب، باس لە فرە حیزبی و زیاتر قایم كردنی پایەكانی دیموكراسی و پێكەوە ژیان دەكەین. ده‌بێت هه‌موو لایه‌نێك سەنگ و پێگه‌ی پارێزراوبێت و رێز و پێ‌زانین بۆ رابردو ئیستای هه‌بێت، ناتوانین ئه‌و ناونیشانه به‌به‌ركه‌سەدا بکه‌ین و دژی به‌كارهێنانی ئه‌و وشه‌ین، له‌گه‌ڵی دانین و له‌گه‌ڵیشی دانه‌بوین و دەبێت هەموان رێز لە یەكتر بگرین“.